(ABNA24.com) مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری لەبەیاننامەیەکدا، وێڕای ئیدانەکردنی گەڵاڵەی ئەمریکیی"سەودای سەدە" بانگەوازی چین و توێژەکانی خەڵکی بەشەرەفی ئێرانی ئیسلامی کرد بەشداری ڕێپێوانی رۆژی قودس بن.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران لەو بەیاننامەدا هاتووە؛ ئەمڕۆ پاش تێپەڕینی نزیک بە چل ساڵ بەسەر هەنگاونانی ژیرانەی حەزرەتی ئیمام(ڕە) لە دیاریکردنی رۆژی قورس، ئیدی زوڵم و ستەم وتاوانکارییەکانی ئیسرائیل دژ بە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و داکۆکی لەترۆریزمی جیهانی شاراوە نییەو پاڵپشتی لە "مافە یاساییەکانی گەلی موسڵمانی فەلەستین" بووە بە داواکاریەکی جیهانی.
مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری لەسەروبەندی رۆژی جیهانیی قودس، ڕایگەیاند، خۆڕاگریی گەلی فەلەستین بەتایبەت گەنجانی فەلەستینی، لە دواهەینیی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا رۆژێک دەگاتە ئاکام و رژیمی داگیرکەری قودس لەناو دەچێ.
ڕێپێوانی رۆژی جیهانیی قودس، رۆژی هەینی٣١ی مای٢٠١٩ ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەمەزانی١٤٤٠ی کۆچی مانگی، هاوکات لەگەڵ ئێران لە وڵاتانی دیکەی جیهان بەڕێوە دەچێ.
/129
٢٩ ئایار ٢٠١٩ - ٠٨:٥١
News ID: 945076
مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری لەبەیاننامەیەکدا، وێڕای ئیدانەکردنی گەڵاڵەی ئەمریکیی"سەودای سەدە" بانگەوازی چین و توێژەکانی خەڵکی بەشەرەفی ئێرانی ئیسلامی کرد بەشداری ڕێپێوانی رۆژی قودس بن.